قایمقامى شنگال: تا ئێستا 24 گۆڕى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ شنگال دۆزراونه‌ته‌وه‌

قایمقامى شنگال: تا ئێستا 24 گۆڕى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ شنگال دۆزراونه‌ته‌وه‌
له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌ دهۆك، مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال رایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا بیست و چوار گۆڕى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ شنگال دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌رمى هه‌زار و شه‌شسه‌د و بیست و چوار كه‌سیان تێدایه‌ . ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه‌ تا ئێستا چوار هه‌زار و حه‌وتسه‌د و بیست خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان له‌ شنگال.
Top