سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی سعوودیا لە عێراق كرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی سعوودیا لە عێراق كرد
سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی سعوودیا لە عێراق(سامر سبهان ئەلسبهان) كرد.

لە دیداری نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی شانشینی سعوودیادا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و، دواگۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

Top