فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى په‌كه‌كه‌یان له‌ سنوورى سیده‌كان بۆردومان كرد

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى په‌كه‌كه‌یان له‌ سنوورى سیده‌كان بۆردومان كرد
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى په‌كه‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ى سیده‌كان بۆردومان كرد و هاوكات پرۆژه‌ى ئاوى گوندێكیش به‌ر بۆردومان كه‌وت . شه‌وى رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بنكه‌یه‌كى سه‌ره‌كیى په‌كه‌كه‌یان له‌ زیلكێ و دوو بنكه‌ى دیكه‌یان له‌ ناوچه‌ى ده‌ریشكیرى و ژیاى زراران و هه‌روه‌ها دوو بازگه‌شیان له‌ كایه‌رشك و كه‌ورتێ بۆردومان كرد و خاپوریان كردن، به‌ڵام زیانى گیانى له‌وباره‌یه‌وه‌ باس نه‌كراوه‌ .

هاوكات پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى مێرگه‌ڕه‌ش له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ر بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا كه‌وت . هه‌روه‌ها بۆردومانه‌كان ترس و دڵه‌راوێكى زۆریان له‌ ناو خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌ .
Top