كارەبای هەرێم: لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە
بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ئومێد ئەحمەد رایگەیاند، كاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو بۆڕیێكی غاز لەنێوان کەرکووک و هەولێر تەقێندرایەوە و ئەمەیش کاریگەری کردە سەر بڕینی غاز بۆ وێستگەی کارەبای هەولێر و سلێمانی.
وتیشی، هەرچۆنێک بێ وامانکرد کە کوژانەوەی سەرتاسەری کارەبا لە هەرێم روو نەدات.
ئومێد ئەحمەد ئاماژەی دا، کارەبا کەمدەبێتەوە چونکە حاڵەتەکە زۆر نائاسییە، بەڵام بە هەوڵی هەموولایەک لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری دیکەدا وا دەکەین دۆخەکە ئاسایی بێتەوە.
ئەوەشی خستەروو كە بۆ وێستگەی هەولێر غاز ناڕوات و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵین و وەزیریش لەسەر هێڵە، تا بتوانرێ هیچنەبێ بە گازوایل کارەباکە دابین بکەین
