وەزیری بەرگری کەنەدا لەسەر کورد هیومان رایتس وۆچی شەرمەزار کرد

 وەزیری بەرگری کەنەدا لەسەر کورد هیومان رایتس وۆچی شەرمەزار کرد
وەزیری بەرگری كەنەدا، ھارجیت سینگ ساجان بەتوندی لەدژ داوایەکی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ وەستایەوە کە رێکخراوەکە تۆمەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردبوو و داوایشی کردبوو کە کەنەدا مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە نەکات..بەڵام هارجیت دووپاتی کردەوە کە کەنەدا بەردەوام دەبێ لە پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان.

هیومان رایست وۆچ دوای ئەوەی تۆمەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کرد کە خەرقی یاسای جەنگی کردووە لە کاوڵکاری گوندی عەرەبەکان و بوختانی دیکە، هەروەها کەنەدایشی بەوە تۆمەتبارکردووە کە یارمەتی هێزی پێشمەرگەی داوە کە ئەو هێزە بەپێچەوانەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خەرقی یاسایی کردووە، لەسەر کۆی گشتی ئەو تۆمەتانە بۆ مێدیاکانی کەنەدا وەزیری بەرگری کەنەدا وێڕای رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هاوکات بەردەوانی کەنەدای بۆ هاوکاری هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

وەزیری بەرگری کەنەدا لەکاتی سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان میحوەری هێزەکانی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە و ئەو سەرسامی خۆی دەربڕی لە بوێری پێشمەرگە لەدژی داعشدا.
وەزیری بەرگری کەنەدا کە لە ٢١-١٢-ساڵی رابردوو سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سەرسامی خۆی وڵاتەکەی و هاوکاری بەردەوامی کەنەدای بۆ سەرۆک بارزانی دووپات کردەوە.

دوای ئەوەی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ راپۆرتێکی پڕ لەهەڵە و چەواشەکاری لەدژ هێزی پێشمەرگە بڵاو کردەوە، ئەو رێکخراوە تۆمەتی بە کەنەدایش کردووە کە خەرقی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری کردووە، بەڵام وەزیری بەرگری کەنەدا وێڕای رەتکردنەوەی تۆمەتەکانی ئەو رێکخراوە هەورەها شەرمەزاری کردن کە پێشمەرگە تاکە هێزە لەدژی داعشدا دەجەنگێ و دووپاتی پشتیوانییەکانی کەنەدایشی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان کردەوە.

هارجیت ئەو پێشنیارەی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی رەتکردەوە کە داوای کردبوو ئەو وڵاتە مەشق و راهێنان بە پیشمەرگە نەکات.

جگە لە وەزیری بەرگری کەنەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی هیومان رایتس وۆچی دایەوە و سەرۆکهۆزی عەرەبەکانیش ئەو قسانەی کە رێکخراوەکە لەدژی پێشمەرگە کردبووی بە درۆیان خستەوە.
Top