ئاشتی هه‌ورامی هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه
ئاشتی هه‌ورامی به ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، له‌گه‌ڵ هیچ كۆمپانیایه‌ك گرێبه‌ستی نه‌كردووه ته‌نیا بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
پێشتر هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه، یه‌كێك له‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، ئاماده‌یی خۆی بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ربڕیوه هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت داببه‌زێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو كه كۆمپانیاكه له‌ئێستادا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له قۆناغی وتوێژدایه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان و نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه، هه‌رێمی كوردستان به ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی ناقۆڵادا تێده‌په‌ڕێت و بۆ چه‌ند مانگێك ده‌چێت فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
