نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌ى مسته‌فا كۆچدا كرد
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنى زاگرۆس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك چووه‌ته توركیا بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ى (مسته‌فا قۆچ) كه كه‌سایه‌تیى ناسراوى توركیایه و حه‌فته‌ى ڕابردوو كۆچى دوایى كردووه.
وه‌ك زانراوه، (نێچیرڤان بارزانى) په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ خوالێی خۆش بێ (مسته‌فا قۆچ) و خانه‌واده‌كه‌یدا هه‌یه و دواى به‌شداریكردن له پرسه‌كه‌ى، هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
