روونکردنەوەی حکوومەت لەسەر راپۆرتی هیومان رایتس وۆچ
لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاش بڵاوکردنەوەی راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ)، راگەیەندراوێکی وەک روونکردنەوە بۆ ئەم راپۆرتە بڵاوکردەوە و لەم راگەیەندراوەدا جەختی خستووەتە سەر چەند بابەتێک کە پەیوەندییان بە بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بەتایبەت شەڕی نەگریسی داعش کە لە راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی هیومن رایتس وۆچ ئاماژەی پێکراوە.
لەم بارەوە د. دیندار زێباری، سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان گووتی: "رۆژی ٢٧/٢/٢٠١٦، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و باسکردن لە رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانیش بەشێکبوو لە راپۆرتەکە، بۆیە بە پێویستمان زانی بەرچاوروونییەک بخەینە روو سەبارەت بە چەند بابەتێکی هەنوکەیی لە هەرێمی کوردستان کە لە راپۆرتی رێکخراوی ناوبراودا باسی لێکراوە".
زێباری سەبارەت بەو تەحەددیانە کە لەبەردەم پرۆسەی سیاسی کوردستاندا هەن و لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە وتی:" ئەوەی روون و ئاشکرایە ئەوەیە کە هەوڵەکان بۆ لێک تێگەیشتن و نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن. دوایین هەوڵی جیددی کە بە ئاراستەی چارەسەر کردنی دۆخەکە درابێت کۆبوونەی رۆژی 26/2/2016 ی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بوو کە لەم کۆبوونەوەیەدا لایەنەکانی بەشداری کۆبوونەوەکە پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ هەر هەوڵێک بە ئاراستەی چارەکردن و ئاسایی کردنەوەی بارودۆخەکە بدرێت. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەشدا ئامادەبووان لەسەر چەند خاڵێکی گرینگ رێککەوتن ، بۆ نموونە کارا کردنەوەی رۆڵی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵی جددی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە ئێستا هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت".
سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەو خاڵەی راپۆرتەکە کە دەڵێت لە هەرێمی کوردستاندا ئازادی رادەربڕین نییە گوتی:" ئازادی راگه‌یاندن و راده‌ربڕین بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی به پێی یاسا فهراههمكراوه، بۆیه به دەیان رۆژنامه، گۆڤار، رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان كه به پێی رێوشوێنی تایبه‌ت مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه. لەم هەرێمەشدا بە هەموو شێوەیەک مافی رۆژنامه‌نووس و میدیاكاران به پێی یاسا پارێزراوه" .
له كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێك دژ به رێنماییه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، جا پێشێلكردن بێت یان بچێته خانه‌ی ته‌شهیر و ناوزڕاندن ئه‌وا كار به یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو و یاسای رۆژنامه‌نووسی ژماره (35)ی ساڵی2007 ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان .
بەگوێرەی ئەم یاسایانە ناكرێت رۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیر بكرێن تاكو دادگا ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان وه‌رنه‌گرێت، بەڵام به‌شێك له رۆژنامه‌نووسان به هه‌ڵه له یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007 ده‌گه‌ن و كاتێك ئاگادار ده‌كرێته‌وه ناچنه به‌رده‌م دادگا به بیانووی ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌نووسن.
زێباری سەبارەت بە داخستنی نووسینگەی هەردوو كەناڵی ( KNNوNRT ) گووتی :"لە هەولێر دەزگا ئەمنییەكان لەبەر رەوشی ئەمنی وایان خواستووە کە نووسینگەی ئەم دوو كەناڵەی لە هەولێر بەشێوەیەكی كاتی دابخرێن بەڵام ئێستا هەردوو کەناڵەکە بەشێوەیەکی ئاسایی کاری خۆیان لە هەموو شاروشارۆچکەکانی کوردستان ئەنجام دەدەن بە هەولێری پایتەختیشەوە".
سەبارەت بە رێگا گرتن لە گەڕانەوەی عەرەبەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و رێگەدان بە تاڵان کردنی ماڵی عەرەبەکان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرەگەوە زێباری وتی:" ئێزیدییه‌كان هیچ میلیشیایه‌كی چه‌كدارییان لەو ناوچانە نییە، چونكه ئێزیدیه‌كان یه‌ك هێزی فه‌رمیان هه‌یه ئەویش له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەیە. وەزارەتی پێشمەرگەش بە هیچ شێویەک رێگە بە تێکدانی ماڵی دانیشتووانی ناوچەکە نادەن و ئەم شتە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە قابیلی قبوڵ نییە".
بەشێکی زۆری ئەم ناوچانە ناوچه‌ی شه‌ڕن و داعش بەردەوام هێرش دەکاتە سەر پێشمەرگە، زۆر جاریش بە كاتیۆشا و هاوەن سەنگەرەکان بۆمباران دەکەن. هەروەها له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ناوچه‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن، بۆیە بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی سڤیلی ئەم ناوچانە درووست کردووە و بوونی هاووڵاتی سڤیل له‌و ناوچانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌توانن وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن.
به‌پێی زانیارییەکانی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان کە پێکدێت لە نوێنەرانی وڵاتانی (ئه‌مریكا، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، فینله‌ندا)، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی باسی لێده‌كه‌ن بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه و بوونی خەڵکی سڤیل له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه ده‌كه‌ونه نزیك هێڵی ته‌ماس یه‌كێكە له‌و ئاسته‌نگانەی كه رووبه‌رووی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌بێته‌وە بە بەردەوامی.
هەروەها له كاتی هاتنی داعش و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ئه‌م گوندانە، بەشێک لە هۆزەکانی ئەم گوندانە هاوكاری داعشیان كردووە و بوونەتە سه‌رچاوه‌ى هاوکاری تیرۆریستانى داعش، لەوانە گوندەکانی (سیبا شێخ خلف، خازوكه، ئوم خباری،چری و ساهر) و جگە لەوە، بردنی ماڵی دانیشتوانی ناوچەکەیان حەڵاڵ کردووە. خەڵکی ئەم گوندانە چەندین گه‌نجی ئێزیدییان كوشتووه به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵكوژی، رفاندویانن و چه‌ندین تاوانی نامرۆڤانەیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام داون. زۆربه‌ى ئه‌و كچ و ژنە ئێزیدىانەی كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون یه‌كه‌م جار له‌و گوندانه كۆ کراونەتەوە و دواتر به‌ره‌و موسڵ و ره‌ققه و شوێنه‌كانی دیكه نێردراون.
لە لایەکی دیکەوە زێباری تیشکی خستە هاوکاری کردنی دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە عەرەب و کوردەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەم بارەیەوە وتی: حکومەتی هەرێم بەبێ جیاوازی هاوکاری خەڵکی ئەم ناوچانەی کردووە بۆ نموونە کاتێک گوندەکانی (سحل المالح، شعلان، حساویك، سحل، بیر جارى، زكو، مجولى، بیر قاسم، تل مشرف، نعیم كه عه‌شیره‌ته‌كانى شمه‌ڕ و شه‌رابى و زبێدات و را‌شد، لێى نیشته‌جێن) له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه رزگاركرا، راسته‌وخۆ دوای رزگار كردنی ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى یارمه‌تى مرۆیى گه‌یاند خه‌ڵكى گونده‌كه بۆ ماوه‌ى حه‌وت رۆژ، به‌ڵام سەرەڕای ئەمەش خه‌ڵكى گوندی (سحل المالح) هێرشیان کردە سەر پێشمه‌رگه و ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا 13 پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌م گونده شه‌هید كران.
هەر ئەم گوندانە، كاتێك پێشمه‌رگه هێرشى کرد به مه‌به‌ستى رزگاركردنیان، خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش به‌ره‌نگارى پێشمه‌رگه بوونه‌وه و له ئه‌نجامى چەند شه‌ڕێكى گران ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان شەهید هەبوون و هەندێک خانووش وێرانبوون. ئەمە جگە لەوەی کە بەشێکی زۆری خانووەکان بۆمبڕێژ کراون و تیرۆریستان خۆیان لە خانووەکاندا حەشاردەدەن و دەیانتەقێننەوە یاخود دوای ئەوەی داگیری دەکەن دەست دەکەن بە تێکدانیان. كاتێك گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ئازاد ده‌كرێن له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه داعش وەک ستراتیژیەتی سەرەکی خۆیان پیش‌تر ئه‌م گوندانه بۆمبرێژ ده‌كات و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووه‌كان شه‌هید بوون.
لەم ناوچانەدا تا ئێستا تیمەکانی هەڵگرتنەوەی مین سەرەڕای کۆنی و ئەو کەرەستانەی بەکاری دەهێنن توانیویانە بە هەزاران بۆمب پوچەڵ بکەنەوە کە داعش دوای خۆی لە ناوچە ئازاد کراوەکان چاندبوونی و لەم شەڕانەدا زیاتر لە (1300) پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر (8000) پێشمەرگەش بریندار بوون کە بەشی هەرەزۆریان بەهۆی بۆمبی چێنراوە بووە لەلایەن داعش.
زێباری ئەوەشی خستەروو کە ژمارەیەک لە گوندەکان کە دانیشتووانی کورد و عەرەبن كه‌وتوونه‌ته هێڵی ته‌ماس و له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌رده‌وام بۆردمان ده‌كرێن و بەمەش ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە بۆیه خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆڵیان كردووه، هەروەها ئەم خزمەتگوزاییە پێویستەکانیش بە ئاسانی بە خەڵکی ئەم ناوچانە ناگات و ئەمەش ئاستەنگ لەبەردەم ژیان لەم شوێنانە دروست دەکات.
لەلایەکی دیکەوە د. دیندار زێباری گووتی ژمارەیەک ناوچە هەن کە دەکەونە هێڵی تەماسی نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشەوە بۆیە ناچار بوون ناوچەکانی خۆیان چۆڵ بکەن، بۆ نموونە لەمەخمور و گوێڕ دانیشتوانی(77) گوندی كورد به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه چۆلیان کردوون و ناتووان بگەڕێنەوە، له ده‌شتی قه‌راج (38) گوندی عه‌ره‌ب نشین هه‌یه كه هه‌مووی له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه ته‌نها گونده‌كانی (جدیده، عه‌لیاوه، گۆیبیه، ته‌ل ریم، جارڵڵا) نه‌بێت كه له ده‌ست پێشمه‌رگه‌ن.
هەروەها دانیشتوانی گوێڕ نزیكه‌ی (2000) ماڵن كه نیوه‌یان كوردن و نیوه‌كه‌ی دیكه عه‌ره‌ب، ته‌نیا (زێی گه‌وره) له داعشیان جیا ده‌كاته‌وه بۆیە به‌رده‌وام له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆردومان ده‌كرێت و ژیان تێیاندا ئه‌سته‌مه و دانیشتوانه‌كه‌ی چۆلیان كردووه.
له ده‌وروبه‌ری گوێڕیش (15) گوندی عه‌ره‌بنشین هه‌یه، (13) له‌و گوندانه ته‌نیا عه‌ره‌بی لێ ده‌ژین وه‌كو گونده‌كانی (شرایع، هه‌وێره، مهجلوبه، ابو شیته، ام رگیبه، گراش، ابو جرده، مگراد شرابی) و چه‌ند گوندێكی دیكه. جگە لەو دانیشتوانە عه‌ره‌بانەی چوونەتە ریزەکانی داعشه‌وه ئه‌وانی دیكه به ئازادی له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری گوێڕ نیشته‌جێن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان.
خه‌ڵكی هه‌ردوو گوندی (ساقبه و كوشاف) كه سه‌ر به (گوێڕ)ن و دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ركراون و خه‌ڵكی گووندەکانی (ابو شیته، مگراد شرابی) كه نزیك بوون له زێی گه‌وره و زۆرجار له‌لایه‌ن داعشه‌وه كراونه‌ته ئامانج، بۆ پاراستنیان دانیشتوانه‌كه گواستراونه‌ته‌وه و به‌سه‌ر گونده‌كانی دیكه‌دا دابه‌ش كراون.
زێباری ئەوەشی روونکردەوە کە خەڵکی زۆربەی ئەو گوندە عەرەبانەی چۆل کراون یان لە هێڵی تەماسن، خۆیان پەیوەندییان بە داعشىەوە کردووە و ئێستا لە موسڵ و ناوچەکانی دیکەی ژێردەسەڵاتی داعشن و داعش رێگرە لەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، چونکە لە چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە (١٣٠٠) کەسیان لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعشەوە هاتوونەتە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی پێشمەرگە.
بەشێوەیەکی گشتی كوردستان هه‌میشه جێگای پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌به‌كان بووە بە برایانی عەرەبیشەوە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا نزیکەی (٦٦٠) هەزار هاووڵاتی عەرەب لە هەرێم نیشتەجێن.
لە لایەکی دیکەوە لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌زگای جێبه‌جێكردنی بڕیار و فه‌رمانه‌كانی دادگاکانە بۆیە "هه‌ر كه‌سێك فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی له دادگا بۆ ده‌رنه‌چووبێت ده‌ستگیر ناكرێت، به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969 ی هه‌مواركراو پاش ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن له‌لایه‌ن دادگاوه، تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێت و هه‌موو رێكاره یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر به‌پێی یاسای بنه‌ماكانی دادگایی كردنی سزایی (اصول المحاكمات الجزائیه) ژماره (23)ی ساڵی 1971ی هه‌مواركراو، هەروەها یاسای قەرەبووكردنەوەی راگیراوان لە هەرێمی كوردستان هەیە و قەرەبووی ئەو كەسانە دەكاتەوە كە بسەلمێندرێ بەبێ تاوانی گیراون یان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ كراوە".
سەبارەت بە دەستگیر کردنی هاووڵاتی عیسا بارزانی دیارە بەپێی فەرمانی دادگا دەستگیر کراوە بە تۆمەتی سیخوڕی کە ئەمەش ماددەی یاسایی خۆی هەیە و وەک هەر راگیراوێک هەموو مافێکی هەیە و خزم و کەسوکاری دەتوانن سەردانی بکەن.
سەبارەت بە خەتەنەکردنی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان وەک لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان وتی:" خەتەنەکردنی کچان له چه‌ند ساڵی رابردوو وه‌ك دیارده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگای كوردستانی هه‌بووه، به‌ڵام دوای ده‌ركردنی چه‌ندین رێنمایی و یاسای تایبه‌ت به پاراستنی مافی ئافره‌تان و هوشیاری خه‌ڵك به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه، ئێستا رووی له كه‌م بوونه‌وه كردووه".
بؤ رێگە گرتن لە نەهێشتنی توندوتیژی خێزانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای توندوتیژی خێزانی ژماره (8) ساڵی 2011ی ده‌ركرد ئه‌م یاسایه باس له نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزانی ده‌كات و ته‌نها توندوتیژی جه‌سته‌یی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو بریتییه له هه‌ر كردارێك یان وته‌یه‌ك یان هه‌ڕه‌شه یان پێ لێبكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی‌دا كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تی تا پله‌ی چواره‌م بنیات نرابێ و ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاسا هاتوونه‌ته ناو خێزانه‌وه ئه‌شێ له باری جه‌سته‌یی و جنسی و ده‌روونییه‌وه زیانیان پێ بگه‌یه‌نی و ماف و ئازادییان له‌ده‌ست بدات.
