لە ئیبراهیمخەلیل جمەی گەشتیار و بازرگانی دێ
قایمقامی قەزای زاخۆ (خەلیل مەحموود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو سنووری ئیبراھیمخەلیل بە فەرمیی کرایەوە و، ٢٤ سەعات کراوەتەوە؛ ڕۆژ بە رۆژ جموجۆڵی بازرگانی و، ھاتوچۆی گەشتیاران لەزیادبووندایە و، خەریکە وەکو پێشوو ئاسایی دەبێتەوە."
قایمقامی قەزای زاخۆ گوتیشی، ئێستادا ھیچ کێشەیەک نییە لە بەردەم ئەو خاڵە سنوورییە ئەگەر کێشەی دیکە دروست نەکرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوو بە ھۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی تورکیا خاڵی سنووری ئیبراھیمخەلیل داخرا، کە بووە ھۆی ئەوەی جموجۆڵی بازرگانی و، ھاتوچۆی گەشتیاران یەک بخرێت، بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەو خاڵە بە فەرمی جارێکی دیکە کرایەوە.
