پێویستە لایەنە سیاسییەکان و مێدیا هاوکاری ئەم لیژنەیە بن
(فه‌رحان جه‌وهه‌ر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا زۆر پێویستیمان به‌وه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكاریی ئه‌و لیژنه‌یه بكه‌ن كه له كۆبوونه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كان له‌گه‌ل (سه‌رۆك بارزانی)ـدا پێك هێنرا بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و، چارسه‌ركردنی كێشه‌كان تا كاری خۆی بگەیێنێتە ئه‌نجام و، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگیانه ببینه‌وه كه هاتووەته پێش و جێگای مه‌ترسین و، هه‌میش جێگای ئومێدن ئه‌گه‌ر به‌یه‌كگرتوویی ڕووبه‌روویان ببینه‌وه، ده‌توانین له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بیقۆزینه‌وه."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:" ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و میدیاكانیش به تایبه‌ت پێویسته ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و هاوكار بن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌شی له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا لێدوان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه، پێویسته هاوكار بن به‌تایبه‌ت ماوه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه كورته تا ئه‌نجامێكی هه‌بێت؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌موویان چاوه‌ڕێی ئه‌م لیژنه‌یه‌ن تا ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كرێزی ئه‌م هه‌رێمه بگه‌ڕێنێته‌وه دۆخی جارانی خۆی."
