وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر
گێرد مۆله‌ر جیاواز له سه‌ردانی شاندی وڵاتان، به‌بێ سه‌ردانكردنی به‌غدا، راسته‌وخۆ هاتووه‌ته شاری هه‌ولێر و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هاوكاریكردنی زیاتری هه‌رێمى كوردستان بكات له شه‌ڕی دژی رێكخراوی توندڕه‌وی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكات، هه‌روه‌ها بڕیاریش وایه وه‌زیرى هاوكارى و ئابوررى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى كه‌مپى په‌نابه‌رانى بكات.
جێگاى ئاماژه بۆكردنه هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشی تیرۆرستى داعش بۆ سه‌ر خاكى كوردستان، ئه‌ڵمانیا به چه‌ندین شێواز هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و نموونه‌ی هه‌ره دیاری هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش، ناردنی چه‌كی میلان بوو بۆ پێشمه‌رگه، كه رۆڵێكی كاریگه‌ری له تێكشكاندنی هێرشه‌كانی داعش هه‌بووه.
