وەزیری دارایی و ئابوری ئەڵمانیا گەیشتە هەولێری پایتەخت

وەزیری دارایی و ئابوری ئەڵمانیا گەیشتە هەولێری پایتەخت
وەزیری دارایی و گەشەپێدانى ئابووری ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستاندا بۆ تاوتوێکردنى قەیرانی دارایی هەرێم.

ئەمڕۆ ٢٧ى کانوونى دووەمى ٢٠١٦، گارد میلەر، وەزیری دارایی و گەشەپێدانى ئابووری ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەکانی دەرەوەی هەرێم و عەلی سندی وەزیری پلاندانانەوە پێشوازى لێکرا.

ڕاشیگەیاند، وەزیرى دارایی و گەشەپێدانى ئابووری ئەڵمانیا لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمدا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێى قەیرانى دارایی هەرێمى کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش شاندێکى ئەمەریکا سەردانی هەرێمیان کرد و بەمەبەستی هاوکاریکردنی هەرێم لە ڕووبەروبونەوەی قەیرانی داراییدا، بڕیاریان دا ژمارەیەک ڕاوێژکاری ئابووری ڕەوانەی هەرێم بکەن.

لە ئەنجامى دابەزینى نرخى و نەوت و خەرجى شەڕى داعش و بڕینى بودجەى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە، لە ئێستادا هەرێمى کوردستان بە قەیرانێکى سەختدا گوزەر دەکات و مووچەى پێنج مانگى فەرمانبەرانى قەرزارە و هەروەها نزیکەى ١٩ ترلیۆن دینارى کۆمپانیا ناوخۆیى و دەرەکییەکان قەرزارە.
Top