سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى لەگەڵ ڕۆژنامەنوساندا کۆدەبنەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگرەکەی، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لەگەڵ نوێنەری دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەرێم، لە ئۆتێل رۆتانای شاری هەولێر کۆدەبێتەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە دیدارانە دێت کە سەرۆکی حکومەت لەگەڵ فەرمانبەران و مامۆستایان ئەنجامی داوە بۆ ڕونکردنەوەی قەیرانی دارایی و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە ڕوونکردنەوەی هەوڵەکانی چاکسازی ، سەرۆکی حکومەت داوا لە نوێنەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات هاوکاریان بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە لە دروست گەیاندنی زانیارییەکان بە هاوڵاتیان.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ هەریەکە لە فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەدەو تەندروستی کۆبوویەوە.
