ڕێگای نێوان هه‌ولێر و سۆران ده‌بێته ٣٥ خولهك
له‌مباره‌یه‌شه‌وه كرمانج عیزه‌ت قائیمقامى سۆران ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئاراسته‌ی نوێی هێڵی رێگه‌ى ههملتۆن، كه هه‌ولێر به حاجی ئۆمه‌ران ده‌به‌ستێته‌وه، له‌و باره ئابوورییه قورسه‌ی كوردستان، ئسایدی چه‌پی تۆنێلی به‌نی هه‌ریر كه له دیوی سیساوه بۆ گوندی بناویهی دۆڵی ئالانه‌ی خه‌لیفان درێژ ده‌بێته‌وه به مه‌ودای ٣٥٦٥ مه‌تر، كونكردنى شاخه‌كه ته‌واو بوو، كه ماوه‌ى ساڵێك ده‌بێت كۆمپانیایه‌كى توركى به‌شێوه‌ى قه‌رز كارى تێدا ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی "به‌گوته‌ى ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه، له‌ماوه‌ى مانگ و نیوێكى دیكه سایده‌كه‌ى تریش كونكردنهكهى ته‌واو ده‌بێ و ته‌نها كارى هونه‌رى ناو تونێله‌كه ده‌مێنێت، بۆ ئاسانكارى زیاترى شۆفێران".
قایمقامى سۆران ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات "كۆمپانیاى جێبه‌جێكار 2 ساڵه گرێبه‌ستى دروستكرنى ئه‌و رێگایه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كردووه، به‌ڵام ماوه‌ى ساڵێكه ده‌ست به پڕۆژه‌كه كراوه و گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ ماوه‌ى 3 ساڵه".
هەروەها ئاماژه‌شى به‌وه دا ئه‌م ڕێگا نوێیه گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ستراتیجی ڕێگاوبانه له كوردستان كه به‌ته‌واوبوونی ڕێگای سۆران-هه‌ولێر له كاتژمێرێك و چل‌وپێنج ده‌قیقه ده‌بێته نزیكه‌ى 35 خولهك و رێگاكه زۆر كورت و بێ ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه له‌به‌رده‌م هاتوچۆدا.
