هێمن هه‌ورامى: سه‌رۆك بارزانى توانیویه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م ڕه‌وشه‌ ناله‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بباته‌ ئاستێكى باڵاتر

هێمن هه‌ورامى: سه‌رۆك بارزانى توانیویه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م ڕه‌وشه‌ ناله‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بباته‌ ئاستێكى باڵاتر
سیمینارێكى سیاسى ئه‌كادیمى له‌ ژێرناونیشانى (رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌راست له‌ دیدگا جیۆپۆلیتیكیه‌وه‌) له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ (هێمن هه‌ورامى) به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى ڕێكخرا، كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كادیرانى پێشكه‌وتووى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاماده‌ى بوون.

له‌ ده‌ستپێكى سیمیناره‌كه‌یدا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى له‌ چوارچێوه‌ى زانستى جیۆپۆلیتكیدا كه‌ ئاڕاسته‌ى سیاسه‌ت و جه‌مسه‌ر به‌ندییه‌ جیهانى و هه‌رێمییه‌كانى له‌سه‌ر دارێژراوه‌ته‌وه‌، به‌ ووردى ڕوونیكرده‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌و ده‌رفه‌ته‌كانى ئه‌م دیدگایه‌ له‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان وه‌ك جوگرافیا و گه‌لى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا شیكرده‌وه‌.

هه‌ورامى ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ سیاسى و جیۆپۆلیتیكیانه‌ى كه‌ به‌ درێژایى چه‌ند ده‌یه‌یه‌كى ڕابردوو گۆڕانكارى جه‌وهه‌رى و لۆجستی ئێجگار گه‌وره‌ى به‌سه‌رداهاتووه‌.

له‌ كۆتایى سه‌ده‌ى ڕابردوودا ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ى كه‌ جیهانى ئاڕاسته‌ ده‌ركرد و دوجار به‌ره‌و فره‌ جه‌مسه‌رى و نه‌مانى جه‌مسه‌ربه‌ندى ده‌ڕۆشت.

له‌ ده‌ره‌نجامى ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ دووباره‌ شه‌ڕى سارد له‌ دایك ده‌بێته‌وه‌ و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست بووه‌ته‌ ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ى كه‌ دووباره‌ جه‌مسه‌ره‌كانى لێوه‌ دیارى بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ڕه‌وشى رۆِژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵاتانى زلهێزوو شكستى وڵاتانى ناوچه‌كه‌.

هێمن هه‌ورامى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ و قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رفه‌تانى كه‌ له‌ به‌ریه‌كه‌وتنى ئه‌م گه‌مه‌ سیاسییه‌ى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست كه‌ له‌لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بلۆكبه‌ندییه‌كانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ ده‌كرێت، چۆن كورد به‌سه‌ركه‌وتووى بتوانێت هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ناوبه‌رێت و ده‌رفه‌ته‌كانیش بقۆسنه‌وه‌، هه‌ورامى دیدگاى پارتى له‌وباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ له‌ ناو ستراتیژییه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان، خۆنه‌دانه‌ پاڵ هیچ بلۆكبه‌ندییه‌ك و په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكى جیهانى و هه‌رێمى له‌سه‌ر حسابى هیچ ده‌وڵه‌تێكى دیكه‌ نابێت نییه‌، هه‌ورامى ئه‌مه‌شى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌و ستراتیژییه‌ى پارتى كه‌ له‌ یه‌ككاتدا كار له‌سه‌ر پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ره‌شه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و كاركردنیش بۆ به‌ره‌و مافى چاره‌ى خۆنووسین.

به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م ستراتیژییه‌ته‌ى به‌سته‌وه‌ به‌ یه‌كریزى و یه‌ك گوتارى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ و سه‌رۆك (مسعود بارزانى) توانیوییه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م ڕوشه‌ ناله‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بباته‌ ئاستێكى باڵاتر.
Top