مەریوان نەقشبەندی: وتاربێژی زیاتر لە 100 مزگەوتی كوردستان سەلەفین
ئەمڕۆ سێشەمە 26-1-2016 "مەریوان نەقشبەندی" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێم ڕاگەیاند: "كە ئەوان لە وەزارەت بەپێی یاسا كار دەكەن و هیچ جیاوازییەك ناكەن لە نێوان ئایینەكان و پەیڕەوكارانیاندا و دەشلێت ئەوان وای نابینن سەلەفییەكان بووبنە مایەی مەترسی بۆ سەر ئازادییە گشتییەكان و پێكەوەژیان لە كوردستان كە زۆرجار لەسەر فكری توندڕەوی ئاگادارمان كردوونەتەوە ."
ئەوەش دەخاتەڕوو كە "زیاتر لە 100 مزگەوت لە كوردستان وتارخوێنەكانیان سەر بە ڕەوتی سەلەفین، دەشلێت زۆرترین ئەو مامۆستایانەی كەلە وتارەكانیان پشتگیریی پێشمەرگەیان كردووە و دوعایان بۆ كردوون لە ڕەوتی سەلەفییەكان بوون ."
ئاماژە بەوەش دەكات كە سەلەفییەكان دوو جۆرن، سەلەفیی جیهادی كە داعش و هاوبیرەكانی داعش دەگرێتەوە، لەگەڵ سەلەفی زانستی كە ئەو ڕەوتە دەگرێتەوە كە لە كوردستاندا دەبینرێت."
دەشڵێت "هەركاتێ بزانین سەلەفییەكان هێرش دەكەنە سەر ئازادییە گشتییەكان و پێكەوەژیان لە كوردستان ئەوا بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەین ."
باسنیوز
