سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمیدی رۆژنامەنوسانی عیراق فائیق بەتی دەكات
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی عەمیدی رۆژنامەگەری عیراقی و یەكێك لە دامەزرێنەرانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عیراق فائیق روفائێل بەتیمان پێ گەیشت، گەورە رۆژنامەنووسی كۆچكردوو لە رێگەی كار و چالاكی بەردەوام و بێ وێنەی لە مێژووی رۆژنامەگەری عیراقی و دەستكەوت و ئەو كتێب و شاكارە گرنگانەی لەبارەی جیهانی رۆژنامەگەریەوە بڵاوی كردۆتەوە، توانی شوێن پەنجەی خۆی لەم بوارەدا بەجێ بهێڵێت.
بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و هەموو رۆژنامەنووسان دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین سەبوری بە هەموو لایەك بكات و كەڵە رۆژنامەنووسی كۆچكردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی.
انا لله وانا الیه راجعون
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
