له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌ڕێوه‌چوو
له‌سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن بنكه‌ى ئۆپه‌راسێونى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه، راپۆرتى پوخته‌ى رووداو و پێشوه‌چون و گۆرانكاریه‌كان له‌كۆى میحوه‌ره‌كانى شه‌ڕ و جموجۆڵه سه‌ربازیه‌كان و بۆردومانى هێزه ئاسمانیه‌كانى هاوپه‌یمانان و به‌رگرى عێراق خرانه‌ڕوو كه تێیدا هاتوه له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا به‌شێك له پلانى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قى سنورى هێزى پێشمه‌رگه به‌كۆتادێت و به‌شه‌كانى تر‌ى لێدانى ئه‌و خه‌نده‌قه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌رله‌درێژه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌روو كه به‌هۆى گه‌رانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ به‌شێك له‌ناوچه ئازادكراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش، گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان به‌رده‌وامى هه‌یه، دواتر راپۆرتى شیكارى ده‌سته‌ى ئه‌ركان و بنكه‌ى مه‌شق و ئیداره و میره و هه‌واڵگرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه خرانه روو كه تیایاندا گرنگیدانى زیاتر به مه‌شقه سه‌ربازیه‌كان و داواكردنى پێویسیه سه‌ربازیه‌كان و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دوپاتكرایه‌وه.
له‌كۆتایى كۆبونه‌وه‌كه‌شدا چڕكردنه‌وه‌ى زیاترى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆ هێزى پێشمه‌رگه به‌ئامانجى زیاترى ئازادكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى تیرۆرستان و به‌رده‌وامى پلان و ئاماده‌كاریه‌كان دوپاتكرایه‌وه .
