تورکیا بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی ئیجە هاوکار دەبێ
ئەو سەرچاوەیە گوتیشى بەو مەبەستە هەماهەنگییەکى تەواو لە نێوان حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى تورکیا هەیە بۆ ئەوەى ئاسانکارى بکرێت بۆ گەڕاندنەوەى تەرمى قوربانییەکان.
بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى کونسوڵگەرىئ گشتى تورکیا بۆ فەرمانگەى پەیوەندیئەکانى دەرەوەى ناردووە، یەختێک کە ژمارەیەک پەنابەرى نایاسایى هەڵگرتووە لە دەریاى ئیجە نزیک پارێزگاى ئیزمیر نقوم بووە و پۆلیسى کەنار دەریاکان بە هانایانەوە چوون و، ٢٥ سەرنشینیان ڕزگار کردووە کە ٢٣یان هاووڵاتى هەرێمى کوردستانن و تا ئێستاش ١٣ تەرمیان دۆزیوەتەوە کە ئێستا لە دادپزیشکى ئیزمیردانە، دواى تەواوکردنى ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستى لایەنى پەیوەندیدار دەکرێنەوە.
هاوکات بە قسەى ڕزگاربووانى ڕووداوەکە ١٣ کەسى تریش بێسەروشوێنن و گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە. هەروا سێ قاچاخچى کە بوونەتە هۆى ئەم ڕووداوە تۆمەتبار کراون و دوانیان دەستگیر کراون.
