سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا عەبدوڵلا حەسەن زادە دەکات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا عەبدوڵلا حەسەن زادە دەکات
بە بۆنەی کۆچی دوایی برای, سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا عەبدوڵلا حەسەن زادە دەکات كە ئەمەش دەقەكەیەتی:

برای بەڕێز مامۆستا عەبدوڵلا حەسەن زادە

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، کاک مەحموود- مان پێگەیشت. خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەکەم و هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک مەحموود بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە هەمولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعوود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
25/1/2016
Top