مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ 2 ملیۆن و 400 هه‌زار دینار كه‌م ده‌كرێته‌وه
به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یه‌ك، مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران له هه‌شت ملیۆن دیناره‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ دوو ملیۆن و 400 هه‌زار دینار، . حكومه‌تیش وردبینیی داهاتی نه‌وت ده‌داته ده‌ست كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و چیدی داهاتی نه‌وت له ده‌ست وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان نابێ.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌یكات به‌تایبه‌ت له باره‌ی مووچه‌وه، كه‌مكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو هه‌ڵگرتنه‌وه‌یه و وه‌كو قه‌رز لای حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه و دواتر ده‌درێته‌وه".
ئامانج ره‌حیم هه‌وڵێكی حكومه‌ت بۆ به‌دیهێنانی شه‌فافیه‌تی داهاتی نه‌وت ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدار ده‌بێ له وردبینیی داهاتی نه‌وت، تاوه‌كو خه‌ڵك متمانه‌ی به داهاته‌كه‌ی هه‌بێ". ئێستا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و داهاتی مانگانه‌شی 500 ملیار دیناره.
دڵشاد شه‌عبان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پرسی مووچه رایگه‌یاند "48% له مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ بواری سه‌ربازییه و 52%ی مه‌ده‌نییه و پێشنیازی به‌هێز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه، ئه‌وه‌یه مووچه‌ی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش به‌هیچ ره‌نگێك كه‌م نه‌كرێته‌وه، ته‌نیا پله‌داره‌كانیان نه‌بێ".
هه‌روه‌ها گوتیش "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌كه‌یان 500 هه‌زار دیناره ده‌ستكاری نه‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له سه‌رووی 500 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن 20% تاوه‌كو 70%ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێ و وه‌كو قه‌رز لای حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه. واته مووچه‌ی په‌رله‌مانتارێك كه له سه‌رووی هه‌شت ملیۆن دیناره، مانگانه ده‌بێته دوو ملیۆن و 400 هه‌زار دینار. به‌م هه‌نگاوه حكومه‌ت ده‌توانێ مانگاته 250 ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه".
بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دوو مووچه‌یی و مووچه‌ی بندیواره‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ، حكومه‌ت به‌رنامه‌ی تازه‌ی هه‌یه. سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "ره‌نگه سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی دابنرێت و ئیدی مووچه ده‌بێته په‌نجه‌مۆر، ئه‌وه‌ی دوو مووچه و سێ مووچه‌ی هه‌یه یان بندیوارن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپان و مووچه وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشینكراون، هه‌ر هه‌موویان ئاشكرا ده‌بن".
لەبارەی خەرجی کارەباش، ئامانج ره‌حیم ده‌ڵێت "حكومه‌ت ته‌نیا توانای گواستنه‌وه‌ی دوو هه‌زار مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، كه‌چی پاره‌ی چوار هه‌زار مێگاوات ده‌دات".
گوتیشی "خه‌رجیی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر حكومه‌ت له ساڵێكدا سێ ملیار و 400 ملیۆن دۆلاره، كه‌چی داهاته‌كه‌ی له ساڵێكدا ته‌نیا 250 ملیۆن دۆلاره، ئاماژەی بەوەشکرد کە"ئاشتی هه‌ورامی گوتوویه‌تی له مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه گاز بۆ وێستگه‌كان دابین ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو ملیار و 550 ملیۆن دۆلاره ده‌بێته نیوه".
رووداو
