بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ساسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "رۆژی سێشه‌ممه 26ی كانونی دووه‌م، مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ لاینه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی ساسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگه‌یاند: "وه‌كو یه‌كێتی به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كه‌ین".
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: "پرۆسه‌ی چاكسازی له كوردستان، سه‌رجه‌م حزبه‌كان تیایدا به‌شدار ده‌بن، ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه بێلایه‌نه‌كان و سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی هه‌رێم به‌بێ جیاوازی".
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی هه‌رێم، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، كه یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانی ناوه‌ندی بڕیار لای ئه‌و حزبه، وتی: "رۆژی 26ی ئه‌م مانگه مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت".
خه‌ندان په‌یوه‌ندی به شۆڕش حاجی، وته‌بێژی ره‌سمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرد، به‌ڵام ناوبراو به‌رده‌ست نه‌بوو.
هه‌ر بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زیاتر خه‌ندان هه‌وڵی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازدا له نیو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، به‌ڵام له‌باره‌ی به‌شداریكردن و نه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 26ی كانونی دووه‌می مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، به بیانووی نه‌بوونی زانیاری دروست پشتڕاستیان نه‌كرده‌وه.
