حکوومەت دوو بەڵێنی دا
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەوان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا دوو بەڵێنی زۆر گرنگ درا، لەوانە بە ھیچ شێوەیەک مووچەی فەرمانبەران کەم ناکرێتەوە و نیومووچە نییە و ئەو نیوەکەی دیکەش دەدرێت و، ئەو مانگانەی ماویشە بە قەرز لای حکوومەت دەمینێتەوە؛ دووەمینیش حکوومەت بڕیاری داوە چاکسازی بکات و لێی پەشیمان نابێتەوە و خەرج کەم دەکاتەوە و، داھات زیاد دەکات."
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان گوتیشی، بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نیومووچەکەی دیکەی ماموستایان دەکرێت، بەڵام ڕۆژەکەی دیاری نییە.
(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، حکوومەت لەمەودا مووچە بە نیوە نادات و لەو وۆرکشۆپی کە ئێستا ساز دەکرێت بڕیار لەبارەی مووچەدان دەدرێت و بەرنامەیەکی بۆ دادەنرێت و ئەمساڵ بەو شێوەیە مووچە دەدرێت.
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، حکوومەت دەڵێ ئێمەیش پشتی ئێوە دەگرین دەوام داکێڵن (بایکۆت بکەن)، بەڵام کێشەکە چارەسەر ناکات و، پێویستە یەکدەنگ بین تاوەکو لەم قەیرانە دەرباز ببین و، سوپاسی سەرجەم سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران دەکا و باسی لەوە کرد گرنگی مامۆستا لە دوای پێشمەرگەیە لای ئێمەیە.
