له لێدوانێكيدا فازل ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كه‌شناسى و به‌مه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند نزمه پاڵه په‌ستۆیه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتى توركیا كارى كردۆته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و كاریگه‌رى باران و به‌فر له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ و به هۆى ئه‌م شه‌پۆڵه‌وه پله‌كانى گه‌رما له كاتى شه‌ودا زۆر داده‌به‌زێ و ده‌چێته ژێر سفر و پێشبینى ده‌كرێت له هه‌ولێر پله‌ى گه‌رما بۆ 3 پله له ژێر سفر و له ناوچه شاخاویه‌كانیش پله‌ى گه‌رما بۆ نزیكه‌ى 10 پله له ژێر سفر دابه‌زێ .
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وام بوونى ئه‌و شه‌پۆله به‌فرو بارانه، فازل ئیبراهیم ووتى ئه‌م شه‌پۆڵه له ئێستاوه تا به‌یانى به‌رده‌وام ده‌بێ و له ڕۆژى سێ شه‌ممه‌وه له سنورى پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر ئه‌و كاریگه‌ڕیه‌ى باران و به‌فر كه‌متر ده‌بێته‌وه و ته‌نیا له پارێزگاى سلێمانى ده‌مینێته‌وه.