بارزانی: تاوەکو دواهەمین کەسمان مابێت ڕێگەنادەین هیچ کەسێک کەرکوک کۆنترۆڵ بکات

بارزانی: تاوەکو دواهەمین کەسمان مابێت ڕێگەنادەین هیچ کەسێک کەرکوک کۆنترۆڵ بکات

بارزانی بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتووە “نامانەوێت جەنگ لەگەڵ هیچ لایەکدا بەرپابکەین، بەڵام تاوەکو دواهەمین کەسمان مابێت ڕێگەنادەین هیچ کەسێک کەرکوک کۆنترۆڵ بکات و هیوادارین هیچ کەسێک بیر لەو بابەتە نەکاتەوە.”



مەسعود بارزانى بە ڕۆژنامە بەریتانییەکەی ڕاگەیاندووە، هیوادارە بەغدا بیر لە کۆنترۆڵکردنى کەرکوک نەکاتەوە، چونکە کارەساتى لێدەکەوێتەوە.
بارزانى ئەوەیش وتووە “ئێمە دەڵێین کەرکوک بەشێکە لە کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا چارەنووسى کەرکوک بەجێدەهێڵین بۆ خەڵکى کەرکوک بۆئەوەى لە ڕیفراندۆمدا یەکلایى بکەنەوە.”

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر خەڵکی کەرکوک بڕیارى ئەوەیاندا بەشێک بن لە کوردستان، ئەوا بەدڵنیاییەوە قبووڵى دەکەن، بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێت ئیرادەى خۆى لەڕێگەى هێزەوە بەسەر خەڵکى کەرکوکدا بسەپێنێت.















PNA
Top