دڵشاد شه‌هاب: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ناكرێت
ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تی كرده‌وه كه نیو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت و دووپاتیشی كرده‌وه كه بڕیاری بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناده‌ن.
دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژكاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دابه‌شكردنی نیو مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌ت بڕیاری نه‌داوه، نیو مووچه به فه‌رمانبه‌ران بدات و حكوومه‌ت جددییه له چاره‌سه‌ركردنی پرسی دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
دڵشاد شه‌هاب گوتیشی: حكوومه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاری بڕینی مووچه نادات، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا لێژنه‌كانی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته، سه‌رجه‌م داتاكانی خه‌رجییه‌كان كۆده‌كاته‌وه كه به‌شی سه‌ره‌كیی خه‌رجییه‌كان مووچه‌یه، دواتر به‌راورد به داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، تاوه‌كو بزانرێت به چ شێوه‌یه‌ك مووچه دابین بكرێت.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیكرده‌وه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت، پشتی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ستووه، قه‌یرانه‌كه به قووڵتر كاریگه‌ری لێ كردووه. ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: پلانمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه ببووژێنینه‌وه، هه‌ندێكیان به زوویی كاریگه‌رییه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌ندێكیان ستراتیژین و ماوه‌ی پێویستی ده‌وێت.
