ئـەنجومەنی وەزیران سەرەخۆشی لە قوربانیانی دەریای ئـیجە دەکات
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانمان لە دەریای ئـیجەدا پێگەیشت کە نیگەران و خەمباری کردین. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی
خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان دەکەین و ئـامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ هێنانەوەی تەرمەکانیان.
کۆچ ئاکامێکی سەرەکیی ئەو شەڕ و توندوتیژییەیە کە لەسەر دەستی تیرۆریستان ناوچەکە دووچاری دۆخێکی سەخت و قەیراناوی بووەتەوە و چەندین ڕووداوی دڵتەزێنی لێکەوتۆتەوە، چارەسەری واقیعی و کاریگەری ئەم پرسە مرۆییەش، تەنها بنەبڕکردن و سڕینەوەی بەرەی تیرۆر و توندوتیژییە، بۆیە ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم قۆناغە هەستیارەدا، بەشدارییەکی کاراتر و زیاترە بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانی تیرۆریستان و گێڕانەوەی ئارامی و دڵنیایی بۆ کۆمەڵگاکانی ناوچەکە، تا چیدی خەڵکانی سڤیل و بێ تاوان نەبنە قوربانی.
دووبارە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە دەکەین و خوای گەورە سەبووریی خۆیان و هەموو لایەکمان بدات.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
٢٣/ ١/ ٢٠١٦
