پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو باندی راگەیاند

 پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو باندی راگەیاند

پۆلیسى هەولێر دەستگیركردنی دوو باندی دزیكردن‌ و رێگریكردنی لەهاونیشتمانیان راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 23-1-2016 نەقیب هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، وردەكاری دەستگیر كردنی دوو باندی خستەڕوو و رایگەیاند، كە كاریان دزیكردن و رێگریكردن بووە لە هاونیشتمانیان.

لەبارەی وردەكارییەكان، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "باندی یەكەم لە چوار كەس پێكهاتوون، كە بریتین لە (د. ع. خ) لەدایكبووی (1994)، پیشە كرێكار. (ج. ف. م) لەدایكبووی (1996)، پیشە كرێكار. (ا. ع. م) لەدایكبووی (1992)، پیشە كرێكار. (ز. ف. م) لەدایكبووی (1999)، پیشە قوتابی".

سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنیان، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی "ئەم باندە خۆیان بۆ دزیكردن ئامادەکردبوو، بەڵام لەكاتی ئەنجامدانی دزییەكەدا دەستگیركران‌ و ئێستاش بە مادەی (56) لەیاسای سزادان عێراقی بەندكراون".

باندی دووەمیش وەك گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەیخاتەڕوو، لە دوو كەس پێكهاتون "یەكەمیان بەناوی (س. س. س) لەدایكبووی (1991)، پیشە كرێكار بووە. دوومیشیان بەناوی (م. ن. ا) لەدایكبووی (1999) پیشە كرێكار بووە. ئەو باندەش رێگریان لە هاونیشتیمانیان كردووە و، ئێستاش بە ماددەی (452) لەیاسای سزادانی عێراقی بەندكراون".















رووداو
Top