کەشناسی هەرێم: سبەی بەفر دەبارێت
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی کەشناسی ئاشکرای کردووە سبەینێ یەکشەممە، لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و هەروەها هەندێک جار هەورە تریشقەی لەگەڵدایە و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت.
پێشتریش فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیاند: لە ڕۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین بە دوو قۆناغ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن و تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت."
ناوبراو وتیشی "ئەگەری ئەوە هەیە ئەو شەپۆلی بەفربارینە ناوەندی پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە."
