کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیپێکرد
بەپێی زانیاریەكان ، کۆبوونەوەکە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا بەڕێوەدەچێت و بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر قەیرانی دارایی و هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهات.
پێشتر عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوڕاگەیاندبوو كە ، لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکان بەشدار دەبن و نەخشە ڕێگای خۆیان بۆ چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی دەخەنەڕوو.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئاشکرا نییە کە دوای کۆبوونەوەکە بە ڕاگەیەندراوێک ئەنجامی کۆبوونەوەکە بڵاودەکەنەوە یاخود کۆنفرانسێکی هەواڵی ئەنجام دەدەن.
ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژى چوارشەممە ئەنجومەنى وەزیران لەسەر قەیرانى دارایی هەرێم کۆبووەوە و رایگەیاند، رۆژى شەممە پلانى ڕووبهڕووبوونهوهى قهیرانى دارایی هەرێم دەخەنەڕوو.
