رۆژ نووری شاوەيس: وڵاتانی جیهان رێگەنادەن هەرێمی كوردستان بكەوێت
د. رۆژ نووری شاوەیس، بەرپرسی میحوەری خازری هێزەكانی پێشمەرگە، لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس راگەیاند، لە کۆڕبەندەکەدا کەسانی دۆستی کوردیان بینیوە و جەختیان كردووەتەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە جگە لە هاوکاریکردن پێویستیان بەوەیە مووچەشیان بۆ دابینبکرێت.
سەبارەت بە قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان، رۆژ نووری شاوەیس گەشبینی خۆی دەربڕی بەوەی کە وڵاتانی دۆستی کورد هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن، چونکە کورد شەڕی داعش دەکات و "وڵاتانیش دەزانن ئەگەر كوردستان نەتوانێت بەردەوام بێت، ئەوا زیان دەكەن، بۆیە وڵاتان هەست بەوە دەكەن، كە نابێت كوردستان بكەوێت".
كۆڕبەندی ئابووریی جیهاه لە داڤۆس لە رۆژی 20ی ئەم مانگە دەستی بە كارەكانی كرد و بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 23-1-2016 كۆتایی بە كارەكانی بهێنێت.
رووداو
