شنگال.. سێ گۆرى تر‌ى به‌كۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه
(مه‌حما خه‌لیل) قائمقامى شارۆچكه‌ى شنگال، بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى: " ئه‌مرۆ هه‌ینى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له نزیك سه‌ربازگه‌ى دۆمیزى رۆژئاواى شنگال سێ گۆرى به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه كه زیاتر له 150 ته‌رمیان تێدایه ".
(خه‌لیل) گوتیشی: "له‌نێو سێ گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ته‌رمى پیاو و ئافره‌ت و منداڵیش هه‌یه و گشتیان ئێزدین و خه‌ڵكى گرعوزێر و گرزه‌ركن ، به‌مه‌ش كۆى گشتى گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان بوو به 24 ".
