پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پارتی فه‌رمانڕه‌واى چین جه‌ختیان له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرده‌وه
له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی پارتی كۆمۆنیستی چین شاندێكی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی (ڕێبوار یه‌لأدا) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له (نازه‌نین وسو و چنار سه‌عد و ڤیان سه‌برى) ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و (ئامینه زكری) جێگری سه‌رۆكى فراكسیونی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له كادیرانی سنووری لقه‌كان گه‌یشته په‌ككین ی پایته‌ختی وڵاتی چین و له لایه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی فه‌رمانڕه‌واوه پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
له ده‌ستپێكی دیداره‌كان دا سه‌رۆكی شاندی پارتی سڵاوی (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى به سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆمۆنیستی چین گه‌یاند، ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا سڵاو ڕێزی تایبه‌تی خۆیان گه‌یانده سه‌رۆك و جێگر و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیاندا چه‌ندین دیدار و دانیشتنی فه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كۆمۆنیستی چین و چه‌ند شاره‌زایه‌ك له بواره‌كانی كاری سیاسی، حیزبی، ئیداری و هه‌ماهه‌نگی نێوان حیزب و حكوومه‌تی چین سازكرد.
له كۆی دیداره‌كاندا پارتی فه‌رمانڕه‌وا ڕوڵى پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌رزنرخاند له بواره‌كانی سیاسی و ئیداری و كومه‌ڵایه‌تی له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به ڕۆڵی دیار و پربایه‌خ و كاریگه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له به‌ره‌نگاربنه‌وه و تێكشاكاندنی تیروریستانی داعش، هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پاراستن و یته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا.
