"چاوهڕوان دهكرێت له 2016دا ریفراندۆمەکە بكرێ"
دەقی گوتارەکە بەو دەستەواژەیە دەست پێدەکات "ساڵی 2016 ڕەنگە ببێتە ساڵی وەرچەرخان لە مێژووی نەتەوەی کورددا، چونکه واچاوەڕوان دەکرێت ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەیەندرێت". نوسەری تێکستەکە تۆماش پلاسکۆتا Tomasz Plaskota پێی وایە، کە زەحمەتیی زۆر لەبەردەم سەربەخۆیی کوردستان دا هەیە – جەنگی تیرۆریستانی داعش، قەیرانی ئابووری، هەروەها بارە قورسەکەی ملیۆنێكو٨٠٠هەزار ئاوارە.
زیاد ڕەئووف لە گفتوگۆکانی بۆ ڕۆژنامەی ناوبراو باسی بەپەلەترین پێداویستی مرۆیی کوردستان دەکات و دەیسەلمێنێت، کە بۆچی دەبێ پۆڵۆنیا هاوکاریمان بکات: یەکێك لە باشترین شێوازەکان، بۆ ئەوەی ئەورووپا بپارێزین لە شەپۆڵی ئاوارەکان، دەبێت لە شوێنی نیشتەجێی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیانیان بۆ دابین بکرێت، لەوانە لە کوردستاندا. پێویستی هاوکاریی بەردەواممان هەیە، دەبێ هەموو ڕۆژێك خۆراك و ئاویان بۆ دابین بکرێ، زستان لە کوردستان وەکو زستان لە پۆڵۆنیا سەختە. پێویستی پزیشکیمان هەیە، داودەرمان، کلۆر بۆ پاكکردنەوەی ئاو.
زیاد ڕەئووف هەروەها ڕایگەیاند، بۆچی لە ڕووی سیاسییەوە پێویستە پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستان بکرێت: کەم شوێن هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو کوردستان کە تیایدا ئایینزای هەموو ئایینەکان و گڕوپە ئیتنی و نەتەوەییەکان بە ئازادی و سەلامەتی بژین. پێویستە پشتیوانی لەو مۆدیلە بکرێت، چونکه ئەوە بۆ هەموو ناوچەکە پێویستە، دروست بوونی دەوڵەتی کوردی، سەقامگیری زۆرتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار دەکات. کوردستان دوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی، دەتوانێت ببێتە هاوپەیمانێکی بەهێزتر بۆ ئەوڕوپا و هەموو جیهان.
