پارتی سێ باره‌گای ڕاده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردەوە

 پارتی سێ باره‌گای ڕاده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردەوە
بەرپرسی لقی 12ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵه‌بجە ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی دوێنێ لە سەید سادق بارەگایەکی پارتیی دیموکراتی کوردستان سووتێندرا، ئەمڕۆ پارتی دیسان سێ بارەگای خۆی ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردەوە.

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە (فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابرد و بارەگاکانی خۆمان وەرگرتەوە، بەڵام هێشتا دەواممان تێدا نەکردبوو؛ دوێنێیش لە سەیدسادق بارەگایەکی ئێمە تەنھا دوو پۆلیس پاسەوانییان لێ دەکرد، ئاژاوەچییەکان سووتاندیان."

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "ئێستا سێ بارەگامان ڕادەستی پۆلیسی ناوچەکە کردووەتەوە؛ بارەگاکەی پێنجوێن و شارەزوور و سەید سادق تاوەکو دۆخەکە یەکلایی دەبێتەوە.
Top