دابهزینی نرخی نهوت كاتییه كێشهیهكی سیاسییه نەک ئابووری
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کەس ناتوانێ نرخی نەوت پێشبینی بکات، تەنانەت ئەوانەی لەو بوارەدا پسپۆڕن، لەبەر ئەوەی وەکو ئابووری نییە و پێشبینیکردنی قورسە."
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، ڕۆژانە ھەموو جیهان، پێویستی بە ٩٤ملیۆن بەرمیل نەوت ھەیە، بەڵام ٩٦ملیۆن بەرمیل دەگاتە بازاڕەکانی جیهان، یانی تەنها دووملیۆن بەرمیل نەوت زیادە، ئەمەش ئەوەندە نییە نرخی نەوت لە ١١٥ دۆلارەوە بکاتە ٢٠ دۆلار، دیارە مەبەستی سیاسیی لە پشتەوەیە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، ئەمەش شەڕی دوو جەمسەری گەورەیە؛ ئەمەریکا و ڕووسیا؛ شەڕێکی گەورەیە و، ئەوانەی بچووکن زیان دەکەن وەکو عێراق و سعوودیا و لیبیا؛ جا ئەمە شەڕێکی سیاسییە و کاتییشە، بەڵام دیار نییە کەی دەبڕێتەوە.
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، هەندێک وای دەبینن تاوەکو شەش مانگی دیکە نرخی نەوت بەرز ببێتەوە، بەڵام ئەمە پێشبینییە و، من قەناعەتم پێ نیە،لەبهر ئەوەی وەکو ئابووری نییە، چونکە ئەگەر ئەو دووملیۆنەی زیاده کەم بکرێتەوە پێویستە نرخی نەوت بەرز بێتەوە، بەڵام ئەمە ئابووری نییە و زیاتر سیاسییە.
