مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە ماڵباتی نزر فارس دەكات
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراوی كاكەیی و ئەندامی مەكتەبی كۆمەڵایەتیی گشتی، (مام نزر فارس)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی (مام نزر) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك
