فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ عەبادی کۆدەبنەوە

 فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ عەبادی کۆدەبنەوە
دوای گەڕانەوەی لە كۆڕبەندی داڤۆس- لە سویسرا، فراکسیۆنە کوردستانییەکانی نێو پەرلەمانی عێراق لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.

د.موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی لە پەرلەمانی عێراق هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە، گوتی:بڕیارە لەگەڵ عەبادی، کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەین، لەوانە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە، پشکی دەرمان، پارەی جوتیاران و پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک پرسی دیکە".

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 21-1-2016 بە مەبەستی بەشداریکردن لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس گەیشتە سویسرا.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو زیاتر روونیکردەوە، لەو چوارچێوەدا رۆژی چوارشەممە سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووینەوەو ئامادەکارییەکانی ئەو کۆبوونەوەیەمان تاوتوێکرد.












رووداو
Top