هەڕەشەكردن لە كورد بەردەوامە.. هێزە ئەمنییەكان توانای كۆنتڕۆڵكردنی شەقامیان نییە

هەڕەشەكردن لە كورد بەردەوامە.. هێزە ئەمنییەكان توانای كۆنتڕۆڵكردنی شەقامیان نییە
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، هەڕەشەكردن لە كورد بەردەوامە و بۆ سەر پەرلەمانتارانیش دەست پێ دەكات، لەبەر ئەوەی هێزە ئەمنییەكان توانای كۆنتڕۆڵكردنی شەقامیان نییە، بۆیە ناتوانن هیچ كارێك بۆ راگرتنی ئەو هەڕەشانە بكەن.

(شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە وەكو لیژنەی خۆمان، لەگەڵ سەركردایەتیی پرۆسەكاندا كۆ بووینەتەوە و باسمان لە هەڕەشەكان كرد بۆ سەر كورد و پێكهاتەكانی دیكە، ئەوانیش باسیان لەوە كرد كە شەقام لە دەست ئەواندا نییە و نایشیانەوێت ئەوە ئاشكرا بكەن، ئەگەرنا لە بەغدا فەوزایە".

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری گوتیشی، هەڕەشەكان بۆ سەر كورد لە بەغدا بەردەوام دەبن و لەمەودا هەڕەشەكردن لە پەرلەمانتارانیش دەست پێ دەكات، حكوومەتیش ناتوانێ چارەیەك بۆ ئەو هەڕەشانە بدۆزێتەوە، خۆیشم پرسیارم لە وەزیری ناوخۆ كردووە و، باسی لەوە كرد كە ئەو خۆی لە ناوچەی سەدر لە فەرمانگەی ناسنامە خەریك بووە بڕفێندرێت، بۆیە هیچ چارەیەك نییە".

Top