فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە میحوەری خازر داعشیان بۆردومان کرد
شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا هاوپەیمانان ناوبەناو بۆردومانی چەکدارانی داعش دەکەن لە ناوچەی (مەعمەل کاشی) و گوندەکانی قەرەقوش و تەلوەرد.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە وتەی بەرپرسانی پێشمەرگە هەر کاتێک هەست بە جموجوڵی داعش دەکرێت لەو ناوچانە، پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆردومانیان دەکەن تاوەکو نەتوانن هێرش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئەنجام بدەن.
هەروەها ڕاشیگەیاند، چەکدارانی داعش سوود لە خراپی کەشوهەوا وەردەگرن و لە ئێستاشدا بۆردومانی هاوپەیمانان لەو ناوچانە بەردەوامە، بەپێی زانیاریی فەرماندەکانی پێشمەرگە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و چەند ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکێندراوە.
ڕۆژی ١٦ ی کانوونی یەکەم ٢٠١٥ چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردە سەر میحوەری خازر و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێندران، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم زیاتر لە ١٠٠ چەکداری داعش لەو هێرشانەدا کوژراون.
میوحوەری خازر بە دووری ٣٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری هەولێرەوە.
