٦٢٥ پارچه زه‌وی له به‌رده‌ڕه‌ش دابه‌ش ده‌كرێ
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌ندازیار (عومه‌ر میكائیل سه‌لیم ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ست ده‌كه‌ین به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و جووتیارانه‌ى كه گرێبه‌ستیان هه‌بوو، دواى ده‌رچوونى ڕه‌زامه‌ند‌ى و دیاریكرانى زه‌وییه‌كە، له ڕۆژى دووشه‌ممه دابێتەوە ده‌ست ده‌كه‌ین به دابه‌شكردنى پارچه زه‌وییه‌كان؛ سه‌ره‌تا 52 پارچه زه‌وى ده‌بێت و له ماوه‌ى دوو حه‌فته‌ى دواتر قۆناغى دووه‌م كه 247 پارچه زه‌وییه و قۆناغى سێیه‌میش 326 پارچه زه‌وى تر ده‌بێت به‌سه‌ریان دابه‌ش ده‌كه‌ین كه كۆى گشتى ده‌كاته 625 پارچه زه‌وی."
به‌ڕێوەبه‌رى شاره‌وانى به‌رده‌ڕه‌ش دەیشڵێت: "گشت ئه‌و جووتیارانه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌وانه‌ن كه له‌نێو سه‌نته‌رى قه‌زاى به‌ڕده‌ره‌ش و گه‌ڕه‌كى خێله‌كى و گوندى نه‌زراوادان و پێشتریش ژماره‌یه‌ك جووتیارى تر ئه‌و قه‌ره‌بووه‌یان وه‌رگرتووه."
