"زهمینهی ڕیفراندۆم لهباره"
چاودێری سیاسی (زیرەک کەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: "بۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و تا ڕادەیەک ھەرێمیش زەمینە زۆر لەبارە بۆ ڕیفراندۆم، لەبەر ئەوەی دەمیکە ئەوە سەلمێندراوە گەلی گوردستان ناسنامەی کلتووری و سیاسی و خاک و مێژووی لە عێراقمان جیا دەکاتەوە، چونکە لە ھەموو ڕوویەکەوە دوو گەلی جیاوازین."
(زیرەک کەمال) گوتیشی، کات و شوێن زۆر گونجاوە بۆ ڕیفراندۆم و، ئەو کارە گرنگە بۆ بڕیاری سیاسی و ھەڵوێستوەرگرتن.
ئەو چاودێرەی سیاسەت ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر ڕیفراندۆم بکرێت گلۆپی سەوز و، 'بەڵێ'ـی وڵاتانی دەرەوە و ئەمەریکا و زلهێزەکانی بۆ دەبێت، کە جاران وەکو خەتی سوور تەماشا دەکرا، ئەمە ئێستا نەماوە.
(زیرەک کەمال) ڕایشیگەیاند، ئەوەی پێی دەگوترا سیادەی عێراق و سەروەریی عێراق و، یەکپارچەیی و، ھێڵی سوور، ئەو بیانووانە ھیچی نەماوە و کاڵ بوونەتەوە.
(کەمال) دەربارەی دۆخی ناوخۆیش گوتی، ئەگەر بمانەوەێ کارێکی وا مێژوویی بکەین، پێویستە لەسەر ئاستی سیاسی و، سەرۆکایەتییەکان کاراتر بکرێن، لەبەر ئەوەی ڕیزبەندی سیاسی تێک چووە و، پێویستە چاک بکرێتەوە و، ھەموو حزبەکان و ڕاگەیاندنەکان توانستی خۆیان بخەنە خزمەت ھەڵمەتێکی ڕۆشنبیرکردن و بانگەشە و تێگەیاندنی خەڵک لە گرنگیی ڕیفراندۆم، بۆیە ئەو دوو ھەلومەرجە ئەگەر بە باشی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ڕۆڵێکی باشی دەبێت.
