دەستگیركردنی گرووپێكی داعش لە سلێمانی راگەیێندرا
هێزەكانی دژەتیرۆر بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان، لە سنووری سلێمانی "گرووپێكی تیرۆريستی" سەر بە داعشیان دەستگیركردووە.
بەپێی میدیاكانی یەكێتی، ئەو گرووپە بەنیازبوونە لە مزگەوتی حسێنیەی سلێمانی و ناوچە قەرەباڵخەكانی سلێمانی تەقینەوە ئەنجام بدەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە "ئەو تیرۆستە دەستگیركراوانە لە هەردوو نەتەوەی كورد و عەرەب پێكهاتوون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەست بەسەر بڕێكی زۆر كەرەستەو ماددەی تەقینەوەو چەكدا گیراوە".
رووداو
