قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له سلۆپی له نێوان 5ی به‌یانییه‌وه تا 6ی ئێواره هه‌ڵده‌گیرێت
قایمقامییه‌تی سلۆپی رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه له نێوان پێنجی به‌یانییه‌وه تا شه‌شی ئێواره هه‌ڵده‌گیرێت و هاوكات هۆشداری دایه هاووڵاتیانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ته‌قه‌مه‌نی چێنراو بن. راشگه‌یه‌نرا كه له ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر بۆمبێكی چێنراو په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی ئه‌منی بكه‌ن.
جێگه‌ی باسه پارێزگای شرنه‌خ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و پڕكردنه‌وه‌ی خه‌نده‌قه‌كان له چوارده‌ی كانوونی یه‌كه‌می دوو هه‌زار و پازده بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یاندبوو. هاوكات راشگه‌یه‌نرا ئه‌م بڕیاره له نۆزده‌ی كانوونی دووه‌می دوو هه‌زار و شازده‌وه له نێوان كاتژمێر پێنجی به‌یانی تا شه‌شی ئێواره هه‌ڵده‌گیرێت.
