قوتابیانی زانكۆ و پهیمانگاكان دهستخۆشی له سهرۆك بارزانی دهكهن
(دیاری محەممەد) نوێنەری پێنجهەزار قوتابیی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک نوێنەری پێنجهەزار قوتابیی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان دەستخۆشی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین کە داوایەکمان ئاراستەی کردبوو بۆ ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەزامەندی بدات لەسەر ئەوەی ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) دوو وانە بکرێت بە پەڕینەوە (عبور) و لەم بڕیارەش نزیکەی (٥٠٠٠) قوتابی سوودمەند دەبن."
دەیشڵێت: "ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە و داوای لێ کردوونە کە بە تێڕوانینی خۆیان بەپێی یاسا و رێنماییەکان لە ناوەرۆکی کێشەکان بکۆڵینەوە و وەڵامی ئەو قوتابیانە بدەنەوە".
گوتیشی: "سەرجەم قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان پشگیری لە داواکەی بارزانی دەکەن و دەستخۆشییشی لێ دەکەن کە بەدەم داواکارییەکەی قوتابیانەوە هاتووە و، پێمان وایە داواکاری و گرفتەکانمان بەهۆی بەدواداچوونەکانیەوە چاره دهكرێن".
