سهرۆکایهتیى حکوومهت دۆخى دارایى بۆ کهرتى تهندروستى ڕوون كردهوه
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسان و کارمەندان و سەندیکاکانی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە دوورودرێژی تیشکیان خستە سەر دۆخی سەختی داراییی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و کاریگەریی ئەم قەیرانە لەسەر تەواوی کەرتەکان، لە نێویشیاندا کەرتی تەندروستی کە کەرتێکی گرنگی هەرێمی کوردستانە. جێگرى سهرۆکوهزیران به وردى تێکڕاى داهاتهکان و ڕێژهى خهرجییهکانى ههرێمى کوردستانى خسته ڕوو.
لە دیدارەکەدا هەردوو سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران باسیان لە پلان و هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی کرد و تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات ئەم قەیرانە و کاریگەرییەکانی تێپەڕێنێت و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بە هاوکاری هەموو کەرت و چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان هەیە لەوانەش کەرتی تەندروستی.
ههروهها سوپاس و پێزانینی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان پێشکەش بە کارمەندان و فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کرد کە هەر لە سەرەتای قەیرانی داراییەوە و تا ئێستا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرگەی دۆخەکەیان گرتووە و هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە و نەیانهێشتووە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و تەندروستی لە هەرێمی کوردستان کێشەی تێبکەوێت. ههروهها داوایان کرد ئەم پشتگیری و هاوکاریکرنە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت تا بتوانێت لە پلانەکانی بۆ چارەسەری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە و تێپەڕاندنی قۆناغهکە سەرکەوتوو بێت.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرپرسان و کارمەندان و سەندیکاکانی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان تیشکیان خستە سەر کێشە و کەموکورتییەکانی کەرتی تەندروستی و چەندین ڕا و سەرنجیان بۆ چۆنیەتیی چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە پێشکەش کرد و دووپاتیان کردەوە کە کەرتی تەندروستی هاوکار و پشتگیریی حکوومەت دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە و تێپەڕاندنی قۆناغهکه.
لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران دووبارە سوپاسی کەرتی تەندروستی و وەزارەت و سەندیکا و هەموو فەرمانبەرانی ئەو کەرتەیان کرد بۆ خۆڕاگرییان بەرامبەر سەختییەکانی قۆناغی ئێستا، به تایبهتیش بهشداریى کارایان شانبهشانى پێشمهرگه له بهرهکانى جهنگدا.
