گوللە هاوەنێک قوتابخانەیەکی باکووری کوردستانی پێکا

 گوللە هاوەنێک قوتابخانەیەکی باکووری کوردستانی پێکا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هاوەن لە قوتابخانەیەکی شاری کلسی باکووری کوردستان، لانیکەم 4 خوێندکار بوونە قوربانی.

کاژێر 10:30ی ئەمڕۆ دووشەممە، گولـلە هاوەنێک لە قوتابخانەی ئەیوب گۆکچە لە شاری کلس کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار خوێندکار برینداربوون کە دوو لەوان بەهۆی سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی تورکیا دەڵێن هاوەنەکە لە سووریاوە هاویشتراوە، بەڵام بەرپرسانی فەرمی تورکیا تاوەکو ئێستا ئەوەیان پشتڕاست نەکردووتەوە.

سلێمان تاپسیز، والی کلس رایگەیاندووە؛ "تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
شاری کلس لە سنووری شارۆچکەی عەزازی حەلەب لە سووریا هەڵکەوتووە کە بەشێکی لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی بەرەی نوسرەدایە و بەشێکیشی لەژێر دەستی چەکدارانی داعشە.















رووداو

Top