هاوپەیمانان بارەگاکانی داعش لە باشووری کەرکووک بۆردوومان دەکەن

هاوپەیمانان بارەگاکانی داعش لە باشووری کەرکووک بۆردوومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە باشووری کەرکووک بۆردوومان دەکەن و بەپێی زانیارییەکان، 24 چەکداریان کوژراون و برینداربوون.



دلێر حامید، یەکێک لەفەرماندەکانی پێشمەرگە لەمیحوەری باشووری کەرکووک بە باسنیوزی راگەیاند، کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بارەگاکانی داعشیان لە کۆمەڵگای شەھید و ناحیەی رەشادی سەر بەقەزای حەویجە بۆردوومان کردووە.



دلێر حامید هەروەها رایگەیاند، کە لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا، 13 چەکداری داعش کوژراون و 11ـی دیکەش برینداربوون.



بەگوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، چەکدارەکانی داعش خۆیان کۆردبووەوە و بە نیازی هێرش بوون بۆ سەر پێشمەرگە.





باسنیوز
Top