سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی كۆ دەبێتەوە
"د.خالس قادر" گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:"كە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە وەفدێكی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی شارەكان لە هەولێر كۆ ببنەوە ."
ئەو گوتەبێژە ئەوەش دەخاتەڕوو "كە مەبەستی سەرەكی لەم كۆبوونەوەیە قسەكردنە لە دابینكردنی مووچە و خزمەتگوزاری تەندروستی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان."
باسنیوز
