شێخان..2ملیۆن دۆلار بۆ بواری تەندروستیی خەرج ده‌كرێ
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی عێراق (فارس بریفكانی) تایبه‌ت بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند كه له 2003وە تا 2014 به‌غدا ئه‌و رێژه ده‌رمانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستانی ناردووه هیچ كاتێك نه‌گه‌یشتووه‌ته 65%، ئێمه ئه‌و پرسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقدا باس كردووه و پێیانمان گوتووه كه ئێوه 1ترلیۆن دینار وه‌ك به‌شه ده‌رمانه‌ی هه‌رێم قه‌رزارن، بۆیه ده‌بێ ئێوه پشكی هه‌رێم زیاتر بكه‌ن، ئه‌ویش باسی له‌وه كرد كه له‌مه‌ودوا پابه‌ند ده‌بن چونكه ئه‌وه‌ی كراوه پێش دانانی ئه‌و بووه وه‌ك وه‌زیر.
سه‌باره‌ت به پشكی دامه‌زراندنیش بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان كه پێشمه‌رگه ئازای كردووه، فارس بریفكانی ده‌ڵێ، ره‌زامه‌ندیمان له وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌رگرتووه كه پشكی ئه‌وان ده‌بێ له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌بێت و بۆ ئه‌مه‌یش وه‌زیر ره‌زامه‌ندی داوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌یشی دا كه كارێكی نمونه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شێخان ده‌كه‌ن به دابینكردنی ئامێر و رنین و میفراس بۆ شێخان به بری 2 ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ك له‌كاركردنیش به‌رده‌وامن تا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ستراتیژی له شنگال دروست بكرێ.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی گوت كه ڕه‌زامه‌ندیان وه‌رگرتووه له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عیراق بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ستی داعش ڕزگار كراون مانگانه هه‌ریه‌كی مووچه‌یه‌ك به بڕی 350هه‌زار دیناریان پێ بدرێ.
